٣٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢ - ١٩:٥١
سەرۆک وەزیرانی عێراق هێرشی تیرۆریستیی شاچراغی ئیدانە کرد

سەرۆک وەزیرانی عێراق هێرشی تیرۆریستیی شاچراغی شیرازی باشووری ئێرانی ئیدانە کرد.

«محەمەد شیاع سودانی»، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیدارێکدا لەگەڵ «محەمەد کازم ئالی سادق» باڵوێزی ئێران لە بەغدا، جەختی لە سەر بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەشی نێوان عێراق و ئێران کردەوە.

لەم دیدارەدا پەیوەندیی دوو قۆڵیی ھەردووک وڵاتی دراوسێ، ڕێگاکانی پتەوکردنەوەی پەیوەندییەکان و گەشەی ھاوکارییەکانی بەرامبەر لە ئاستی و بواری جۆربەجۆر بە تەواوی لێک درایەوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لەم دیدارەدا وتی: دەوڵەت و جەماوەری عێراق لەگەڵ کەس و کاری قوربانییەکانی ھێرشە تیرۆریستییە شاچراغی شیراز ھاودەردی دەر دەبڕێت.

سودانی لە درێژەدا جەختی لە گرینگایەتیی هاوبەشی و ھەنگاوی دوو قۆڵیی نێوان عێراق و ئێران کردەوە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی گەشەپێدانی بەردەوام لە پێناو بەرژەوەندیی ھەردووک نەتەوەی دۆست و براو هەوڵدان بۆ چەسپاندنی سەقام و پاوەجێیی بۆ هەموو خەڵکی ناوچەکە.

قەڵاچۆی بێ بەزەییانەی زیارەتکارانی بێ دەرەتان لە مەزارگەی پیرۆزی کوڕی ئیمام موسا کازم (ع) لە شیراز شەپۆلی توڕەیی و خەم و ئیدانەکردنی لە نێوخۆو دەرەوەی ئێران لێکەوتەوە.

342/